دوکەڵیان کردووە

سکاڵا لەسەر چوار خاوەن مۆلیدە تۆمار کرا

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانگەى ژینگەى هەولێر رایگەیاند، لە چوار گەڕەکی شارەکە سکاڵای لەسەر خاوەنی چوار مۆلیدەی کارەبا تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی پابەندی رێنماییەکانی پاراستنی ژینگە نەبوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی دووکەڵکردن، دەنگی زۆر و رانەگرتنی پاکوخاوێنی، سکاڵای لەسەر چوار خاوەن مۆلیدە تۆمار کرد.

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سزای سەرپێچی مۆلیدەی گەڕەکانی دیاری کردووە و سزاکانیش لە نێوان 300 هەزار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە.

بە پێی زانیارییەکانی دەستەکە، سزای سەوزنەکردن یان لەبری سەوزنەکردن 300 بۆ 500 هەزار دینارە، ئەگەر مۆلیدەیەک ژاوەژاوی هەبێت سزاکەی 500 هەزار دینارە و ئەگەر دوکەڵ بکات ئەوا ملیۆنێک یان ملیۆنێک و 500 هەزار دینار سزاکەیەتی.

هەر بە پێی سزاکانی دەستەکە، ئەگەر مۆلیدەیەک زەوییەکەی کۆنکرێت نەکرابێت 500 هەزار دینار سزای هەیە، ئەگەر دیواری بۆ نەکرابێت ملیۆنێک و ئەگەر چواردەوری مۆلیدەکەش بە رۆن و گازوایل پیس بووبێت، ئەوا 500 هەزار بۆ ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

ژینگەی هەولێر بۆ کەبابخانە و ماسیفرۆشەکان: بەبێ دووکەڵ...

ژینگەی هەولێر بۆ کەبابخانە و ماسیفرۆشەکان: بەبێ دووکەڵکردن ئیشى خۆتان بکەن