رێوڕەسمی یادكردنەوە دەستیپێكرد
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو، یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بە گەرموگوڕی دەكرێتەوە و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت، چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەم بۆنەیەوە دێنە ئەنجامدان.
دەستپێكی چالاكییەكانی ئەمڕۆ، هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاكانی شارەكە و میوانان، بە رێپێوان لە بەردەم باخی گشتییەوە بەرەو مەزاری شەهیدان بەڕێكەوتن.
ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەی شەهید لە لایەن حكومەتی بەعسی هەڵوەشاوە تێدەپەڕێت، ئەو رۆژە پێنج هەزار كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 10 هەزاریش بریندار و بێسەروشوێن بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا