لە سنووری زاخۆ

ویستیان بۆ بەربانگ خواردن ئامادەبکەن کەچی بوتڵی غاز کارەساتی نایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەهۆی ئاگر کەوتنەوەی بوتڵێکی ‌غاز ماڵێک کە سەرقاڵی خواردن دروست کردن بوون بۆ بەربانگ ئاگری گرت و زیانای زۆری مادیان بەرکەوت.

نزیک کاتژمێر 05:00 ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 15.3.2025 لەکۆمەڵگەی حەسەن ئاوای سەر بە ئیدارەی زاخۆ، دوای ئەوەی ژنێک ویستی خوارنی بەربانگ بۆ خێزانەکەی ئامادەبکات، لەناکاو بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگرە لە بوتڵەکەیان کەوتەوە و بەشێکی ماڵەکەیان سووتا.

ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، بوتڵەکە نەتەقیەوە تەنیا بەهۆی لێچوونی غازێکی زۆر ئاگری گرتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بووە و ئاهرەکە کۆنترۆڵکراوە.

ئەمە دەبێتە یەکەم رووداوی سووتانی ماڵ لە مانگی رەمەزان لەسنووری ئیدارەی زاخۆ روویدابێت، بەپێ ئاماری بەرگری شارستانی زاخۆ بێت لەم 15 رۆژەی مانگی رەمەزاندا سێ ئۆتۆمبێل بەتەواوەتی سووتاون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی