دەف لێدان لە پارشیودا

گەڕەکی موسەڵای کەرکوک نەریتێکی 100 ساڵەیان تەرک نەکردووە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

وەک نەریتێکی ساڵانە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک شەوانی رەمەزان بەدەف لێدان و سەڵاوات لە ناو کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکەکە دەسورێنەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەخەو هەستن خۆیان ئامادەبکەن بۆ پارشیوە .

بەوتەی خۆیان ئەو نەریتە لە باوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە مێژوەکەی بۆ دەیان ساڵ بەر لە ئێستا دەگڕێتەوە.

محەمەد عەبدوڵا یەکێکە لە دەف ژەنەکان بە 964ـی وت، ئێستا  تەمەنم 50 ساڵە لە تەمەنی 10ساڵیەوە لەگەڵ باوباپیرانم شەوانی پارشێو بەدەف لێدان دەسوڕاینەوە، هەندێک جار هاوڵاتیان پێمان دڵێن رەحمەتان لێ بێت بە دەنگی دەف وسەڵاواتەکە هاتینە خەبەر بۆ پارشیوو، جاری واهەیە ژنان دێنە بەر دەرگا لەگەڵ ئێمە سەڵاوات لێ دەدەن،هەر رۆژێکیش دەرنەچین هاوڵاتیان لێمان زویر دەبن.

دایی سەمیر دانیشتووی گەڕەکی موسەڵا بە 964ـی وت، ئەم نەریتە لە باوباپیرانمانەوە بو زیاتر لە 100ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە ،هەرچەندە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە بەڵام خەڵکی ئارەزوی ئەم شێوازە دەکەن بۆ ئەوەی بەخەبەر بێن بۆ پارشێو، هیچ کاتێکیش گوێمان لێ نەبووە هاوڵاتیان بێزار بن لە دەنگەکەی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ماوەی 10 ساڵە بە دەھۆڵ پارشێوان خەڵک خەبەر دەکاتەوە

ماوەی 10 ساڵە بە دەھۆڵ پارشێوان خەڵک خەبەر دەکاتەوە