هەواڵەكان
له ئیتاڵیا ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان به جینۆساید ده‌ناسێندرێن
ژووری هەواڵ
له ئیتاڵیا كار له‌سه‌ر به جینۆساید ناساندنى ئه‌نفالى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ده‌كرێت، كاركردنه‌كه قۆناغێكی بڕیوه و چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندكردنى ناساندنه‌كه ده‌كرێت له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌م وڵاته.
—————
چیرۆكى سه‌گی بێلانه له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی نه‌هاتووه، له‌هه‌ر شوێنێك به جۆرێكى جیاواز ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وه‌تا له سه‌رچنارى سلێمانى به ئاشكرا له‌ناو بازاڕدا ده‌بیندرێن.
———————-
نه‌بارینى بارانى پێویست بۆ ئه‌مساڵ له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان گرفت و كێشه‌ى دروستكردووه، هێشتا له‌سه‌ره‌تاى زستان بووین كشتو‌كاڵى گه‌رمیان مه‌ترسی وشكه‌ساڵى راگه‌یاند و ئێستا خه‌ریكه قسه‌كه‌ى دێته جێ و هه‌ر له ئێستاشه‌وه جگه له نه‌بارینی باران له سنووره‌كه پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌شی بۆ سه‌رووى 30 پله‌ى سیلیزى به‌رزده‌بێته‌وه.
——————–
کورد، هەر زمان و خاکەکەى لەژێر هەڕەشە نییە، تەنانەت فۆڕم و شێوازى جلەکانیشى لەژێر مەترسى لەناوچووندان، بەتایبەت مۆدێلى ستارخانى کە یەکێکە لە مۆدێلە تایبەتەکانى جلى کوردى.