هەولێر

رووداوێکى ئاگرکەوتنەوە روویدا و شەش کەس رزگارکران

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاوى کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ رووداوێکى ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى روویدا و شەش کەس رزگار کران.

وەک ئەوەى بەرگرى شارستانى هەولێر باسى کردووە، رووداوەکە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى ئەمڕۆ هەینى، لە چەند دوکانێکى باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى گەڕەکى نەورۆز کەوتووەتەوە.

“وێڕا رێگریکردن لە تەشەنەکردنى ئاگرەکە بۆ ژێرزەمین و نهۆمەکانى دیکەى باڵەخانەکە، توانرا شەش هاوڵاتیش لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگار بکرێن”، بەرگرى شارستانى هەولێر وا دەڵێت.

هەروەک ئاماژەى بەوەشکردووە، رووداوەکە بەبێ زیانى گیانى بووە.