"وڵاخ دۆستایەتی بۆ دروست كردووین"
ئەسپسوارانی گەرمیان شەوانی رەمەزان ئەسپەکانیان تاو دەدەن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ژمارەیەک گەنجی ئەسپسوار، ئەمشەو لە کەلار چالاکییەکی ئەسپسوارییان ئەنجام دا و کەشێکی خۆشیان بۆ خۆیان رێکخستبو، یەكێك لە ئەسپسوارەكانیش دەڵێت، وڵاخ دۆستایەتی بۆ دروست كردوون..
سەرھەنگ قادر، یەکێک لە رێکخەرانی چالاکییەکە بە 964ى وت،”رۆژانە کە بەڕۆژوین ماندوو دەبین، بۆیە ئەمڕۆ ئێوارە خوانێکمان بۆخۆمان رێکخست و ئێستاش دەستمانکردووە بە نمایشکردن بە ئەسپەکانمان”.
“نزیکەی 25 ئەسپ بەشدارن و لە کەلار و قەزا و ناحیەکانی چواردەورییەوە ھاتوون و جەوێکی خۆشمان رێکخستووە”، سەرھەنگ قادر وای وت.
ئیبراھیم محەمەد، گەنجێکی ئەسپسوارە ئەمشەو سەیری نمایشی ھاوڕێیەکانی دەکات، ئەو بە 964ى وت، “ئەسپسواری و سەیرکردنیشی چێژێکی تایبەتی ھەیە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستم بەم وەرزشە کردووە”.
وتیشی، “وڵاخ دۆستایەتی بۆ دروست كردووین””.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا