"نامه‌وێت هیچ كه‌سێك پێمه‌وه ماندوو ببێت"
گۆڕهه‌ڵكه‌نه به‌ناوبانگه‌كه‌ى هه‌ولێر ماڵی قیامەتی بۆ خۆی ئاماده كردووه
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
شێخ ئه‌نه‌س، گۆڕهه‌ڵكه‌نه ناوداره‌كه‌ى هه‌ولێر، نایه‌وێت هیچ كه‌سێك به مردنییه‌وه ئه‌زیه‌ت و مشه‌قه‌ت بكێشێت و ماندوو بن، چونكه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه گۆڕێكی بۆ خۆى ئاماده كردووه و ده‌ڵێت “كه مردم یه‌كسه‌ر لێره بمنێژن و ئینجا خۆم و عه‌مه‌لى خۆم”.
سالار ره‌سوڵ فه‌تاح ناسراو به شێخ ئه‌نه‌س، له‌رێگه‌ى گروپێكه‌وه كارى گۆڕهه‌ڵكه‌ندن و شاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان و رێكخستنى گۆڕه‌كان ده‌كات، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، ماوه‌ى 27 ساڵه به‌سه‌دان كه‌سی ناشتووه و له‌گه‌ڵ مردنى خه‌ڵك و ناشتنیان راهاتووه.
شێخ ئەنەس بە 964ـی وت “ماوەی هەشت مانگە گۆڕم بۆ خۆم هه‌ڵكه‌ندووه و کێلى گۆڕه‌كه‌شمم دروستكردووه، چونكه حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێك به‌منه‌وه ماندوو ببێت”.
باسی له‌سه‌ردمى كۆڕۆنا كرد كه رۆژانه لانیكه‌م 18 ته‌رمیان له‌و گۆڕستانه ناشتووه و به‌گشتیش ساڵانه نزیكه‌ى 500 ته‌رمى هاوڵاتیان ده‌نێژن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن