چه‌ند دیمه‌نێك له دابه‌شكردنى سهبهتهكانى خۆراك له هه‌ڵه‌بجه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى JCCـى هه‌ڵه‌بجه.
له ماوه‌ى مانگى ره‌مه‌زاندا
سه‌دان خێزانى کەمدەرامەتی هه‌ڵه‌بجه سه‌به‌ته‌ى خۆراكیان پێدراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا سه‌دان خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت له سنوورى هه‌ڵه‌بجه سه‌به‌ته‌ى خۆراكیان پێدراوه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه بۆیان دابینكرابوو.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان له هه‌ڵه‌بجه JCC، كه ئه‌ركی دابه‌شكردنى سه‌به‌ته خۆراكییه‌كانى ئه‌نجامداوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دابه‌شكردنى ئه‌م هاوكاریانه به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه و جگه له سه‌نته‌رى هه‌ڵه‌بجه ناحیه و گونده‌كانى ده‌وربه‌ریشی گرتووه‌ته‌وه.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى JCC له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، له رۆژى 11.3.2025 ـه‌وه ده‌ستیان به دابه‌شكردنه‌كه كردووه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
وتیشی “كۆى گشتى ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكیانه هه‌زار و 200 سه‌به‌ته‌یه و بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كانى ناو سه‌نتره‌ى هه‌ڵه‌بجه و قه‌زاى خورماڵ و ناحیه‌كانى بیاره و به‌مۆ دابین كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دابه‌شكردنى سهبهتهكانى ئه‌م دوو رۆژه له‌لایه‌ن رێكخراوى حاجى ئیدریس سورچی و ده‌زگاى روانگه دابین كردووه و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش رێكخراوى فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی له عێراق IRW بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییهكان و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی 300 سەبهتهی خۆراکیان دابه‌شكردووه.