دەیانویست لە بەربانگ بە خەڵکى بفرۆشن

نیو تۆن شەربەت و چەرەز لەناوبرا

964+

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، نیو تۆن شەربەت و چەرەزیان تەلەفکرد کە لە بازگەکان و ناوبازاڕ دەستى بەسەردا گیرابوو و دەیانویست ساغى بکەنەوە.

کارزان سلێمانى، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە بە 964ـى وت،”ئەمرۆ بڕى 500 کیلۆ شەربەت و خۆراکى دەستبەسەرداگیراو تەلەفکرا کە رۆژانە لەلایەن بازگەکان و لیژنەکانمانەوە لە رانیە، دەستیان بەسەرداگیرابوو”.

وەک باسى دەکات، رۆژانە لیژنەکانیان بەردەوام چاودێرى و گەڕان بۆ ناو بازاڕ و شوێنکارەکان دەکەن، رێکارى پاراستنى تەندروستى دەگرنەبە.

داواش دەکرێت، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708593000

لیژنەکانی رانیە بۆ  جوتیاران: سەوزە بە دەرمانەوە مەنێر...

لیژنەکانی رانیە بۆ جوتیاران: سەوزە بە دەرمانەوە مەنێرن بۆ خەڵک