دیمەنیکی کاتی گەیشتنی تیمەکەی ژینگە.... وێنە؛ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر.
ژینگه‌ى هه‌ولێر دوكه‌ڵى تایه‌كانى خنكاند
سیمفرۆشه‌كان تایه‌كانیان سووتاند و به‌ده‌ستى به‌تاڵ رۆیشتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌داوداچوونى بۆ دووكه‌ڵێك كرد كه نزیكه‌ى چوار كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دوور بوو، سیمفرۆشه‌كان ئاگریان له چه‌ند تایه‌ییه‌ك به‌ردابوو بۆئه‌وه‌ى دواتر سوود له سیمى ناو تایه‌كان وه‌ربگرن.
كاتێك تیمه‌كه‌ى ژینگه گه‌یشتنه شوێنى ئاگره‌كه كه له گەڕەکی 147ـی عه‌نکاوە له ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێره ده‌بینن چه‌ند كه‌سێك كه به “ناپه‌رپرس” باسیان ده‌كات 10 تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان سووتاندووه و ئاگره‌كه‌شیان به‌جێهیچشتبوو.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردبوو دواى ئاگركردنه‌وه‌كه بله شوێنه نه‌مابوو و به‌نیازبوون دواتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆئه‌وه‌ى سوود له سیمى ناو تایه‌كان وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌یانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
وتیشی “ئه‌و سیمه‌ى ده‌ستى ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌كه‌وێت له‌بازاڕى ئاسن فرۆشان وه‌كو ئاسن ده‌یفرۆشن”.
ساڵى رابردوو فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ته‌واوى ئاسنفرۆشه‌كانى پارێزگاكه‌ى ئاگادار كردبووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سیمه نه‌كڕن كه له‌رێگه‌ى سووتاندنى تایه‌ى ئۆتۆمبێل ده‌ستده‌كه‌وێت، چونكه لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌سه‌ر و سزاى تووندیشی به‌جدواوه دێت.
ئاشكراشی كرد، كه لە ئەگەری سەرپێچی کردنیان سزای پێبژاردنیان بە بڕی هه‌شت ملیۆن دینار بۆ ده‌كرێت و پاشانیش دەدرێنە دادگا .