25 هەزار دینارى عێراقى - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
مەسرور بارزانى بۆ وەزیرەکان
حکومەت دەیەوێت پێش جەژن موچەى مانگى سێ دابەش بکات
وریا فەتاح
دواى گەیشتنى موچەى مانگى دووى فەرمانبەران، سەرۆکى حکومەت داواى لە وەزیرەکان کردووە بەپەلە لیستى موچەى مانگى سێ ئامادە بکەن و بینێرن بۆ بەغدا.
پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکانی راسپارد وەزارەتەکانیان لیستی مووچەی مانگی 3 بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.
دەشڵێت: سەرۆکى حکومەت داواى کردووە لە رۆژانی پشوودا دەوام بکەن، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی 3 دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێستا ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیەتى و کەمێک لەمەوبەریش موچەى مانگى دوو لەلایەن بەغداوە نێردرا و سبەینێ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.