"موشتەریم هەیە مانگێك پێش ئێستا قوماشی هێناوە"

مەخمور مۆدێلی جلوبەرگە كوردییەکانی باشوور و باکوور کۆکردووەتەوە

ئەحمەد شەمزین – مەخمور

قەزای مەخمور کە لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیارەی هەرێمە گرنگییەکەی زۆر بە جلوبەرگی کوردی دەدات، هەر مۆدێلەکانی جلوبەرگی باشوور نییە بەڵکو بەهۆی بوونی کامپێکی پەنابەران گرنگی بە مۆدێلەانی جلوبەرگی باکووری کوردستانیش دەدرێت.

عەبدولسەمەد مەلا ئەحمەد ماوەی 31 ساڵە لەقەزای مەخمور کاری بەرگدووری دەکات وئاگای لەو جموجۆڵانەی خەڵک هەیە کە تاوەکو چەند لەو شارەدا گرنگی بە جلوبەگی کوردی دەدرێت، نایشارێتەوە کە بەهۆی ئەوەی مەخمور شارێکی کوردییە گرنگی زۆریش بە جلوبەگی کوردی دەدرێت.

کڕیارەکانی بەتەنیا خەڵکی مەخمور و باشووری کوردستان نین، بەڵکو ئەو هاوڵاتییە پەنابەرانەی باکووری کوردستانیش کە چەندین ساڵە لە کامپێکی ئەو شارە دەژین، ئەوانیش لای ئەو جلوبەرگ دەدوورن.

ئەو بەرگدوورە بە 964ی وت “موشتەریم هەیە مانگێك پێش ئێستا قوماشی هێناوە بۆ ئەوەی زوو بۆ جەژن بۆی تەواوی بكەم و هەشیانە دووو مانگ لەمەوبەر ئێمەی راسپاردووە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن