دیمهنێكى سمینارهكهى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان وه‌رگیراوه.
پێشتریش خۆنمایشكردنى به جلوبه‌رگى فه‌رمى قه‌ده‌غه كردووه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆى باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كانى قه‌ده‌غه‌كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كانى له پێشمه‌رگه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد و ئاگاداریشی كردنه‌وه له خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
راگەیاندنی ئه‌م وەزارەته هه‌واڵى سمینارێكی هۆشیارى بۆ ئه‌فسه‌ر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیواى 21ـى پیاده و فەوجەکانی سەر بەو لیوایه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دوێنێ سێشه‌ممه له‌ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ى لیواكه به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خۆپاراستن لێیان كراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له سمیناره‌كه رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە یان بۆ دووپات كراوه‌ته‌وه.
پێشتریش ئه‌م وه‌زاره‌ته پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ركانى له خۆنمایشكردن و خۆده‌رخستنیان به جلوبه‌رگى فه‌رمى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاگاداركردبووه و قه‌ده‌غه‌كردنى راگه‌یاندبوو.