"بەو رەمەزانەی گۆرانی ناڵێم"

هەرچی دەیهێنێ و دەیبات هەر دەدۆڕێ و واز لە بەڵێ و نەخێر ناهێنێ

964+
پەری ساڵح

فانۆسی 964 ئەمشەویش چووەتە ناو کاسبکارانی بازاڕی هەولێر،  چاوانیش فانێکی  خۆی دۆزیوەتەوە لە تیکتۆک و کەوتوونەتە دەمەتەقێ و قسەی خۆش، فانەکەشی لە خۆشی بینینی ئەو هیچ بەسەرهاتێکی ژیانی خۆی بیرنەماوە.

بە دەم رێگاوە چاوان دایکێک دەبینێ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووەتە باشور، زۆر دڵیخۆشە و وەسفی هەولێر و جەوی رەمەزان دەکات، دەشڵێت، ساڵانی زوو پارشێوان بە تەنەکە لە بانی دەیانکوتا و هەرچی هەبووایە دەخورا.

گەنجێک کە بەدڵ رۆژوو دەگرێت، ئامادەنیە لە مانگی رەمەزان گۆرانی بڵێ و لەبری سرودی ئاینی پێشکەشی 964 دەکات، هەرئەوەنیە پڕە لە قسەی خۆش و بابەتی جیاواز بینەری بن.

فانۆسی 964 بە قسەی خۆش و پرسیاری ئاسان خەڵاتان دەکات

فانۆسی 964 بە قسەی خۆش و پرسیاری ئاسان خەڵاتان دەکات