داخستنی فرۆشگایەک لەلایەنی لیژنەکانەوە _ وێنە: قایمقامیەتی چەمچەماڵ
لە چەمچەماڵ
دوو شوێن داخرا و چوار شوێنی دیکە غەرامەکران
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەڵێ، سەرەڕای پشووی فەرمی ئەمشەو لیژنە هاوبەشەکانیان ژمارەیەکی زۆر خواردنگە، ساردەمەنی، شیرینی، قاوەخانە و مارکێت و دوکانیان لە قەزای چەمچەماڵ بەسەرکردووەتەوە.
لەو بەسەرکردنەوانەدا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی لیژنەکانیان، دوو شوێنیان داخستووە و چوار شوێنی دیکەیان غەرامە کردووە.
قایمقامیەت دەڵێ، بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە لیژنەکانی قایمقامیەت بەڕۆژ و بەشەو بەردەوامن لەگەڕان و بەسەرکردنەوەی خواردنگە و بازاڕ و شوێنە گشتیەکان.
لیژنەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک لیژنەکان ئاگاداربکەن بەم ژمارە تەلەفۆنە: 07718343040