داوای نەمام و چیمەنی بۆ دەکرێ

هەشت باخچەی چەمچەماڵ لافاو زیانی پێگەیاندوون

964+

ئەحمەد مستەفا

کاریگەری لافاوەکەی چەمچەماڵ سات دوای سات زیاتر دەردەکەوێ و سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەی بە تکاکردن داوا دەکات، ژینگە لەبیرنەکرێ و باخچەکانیش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

لە سنووری چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەی 9.12.2025، زیان بە هەشت باخچەی ناو گەڕەکەکان گەیشتووە و قوڕاو چووەتە سەر چیمەن و گوڵەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.12.2025، مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، داوا لە خاوەن نەمامگەکانی کوردستان دەکەن هاوکاربن لە دابینکردنی چیمەن و درەخت و جوانکاری.

لەبەر ئەوەی لافاوەکە تەنیا لە شارەوانی چەمچەماڵ، زیانی بە هەشت باخچە گەیاندووەو هەندێكیان 90%ی چیمەنەكانیان لەناوچووە، رێکخراوەکە داتای کردووە، بە نزیكەی 103 ملیۆن دینار زیان بەر باخچەكان كەوتووە.

وێنەکان: وێنەی دوو باخچە کە زیانیان بەرکەوتووە.