دەروازەی نێودەوڵەتی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا - وێنە: راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت
هۆکار چییە؟
لە دەروازەی زێت سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاریی رادەگیرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەی هەینی 19.12.2025، گەشتکردن لە رێگای دەروازەی زێتەوە رادەگیرێت، و ئیدارەی دەروازەکە دەڵێ، ئەم داخرانەش بەهۆی کارکردنەوەیە لە جادە و رێگاوبانەکانی دەروازەی “دەرەجیکی” دیوی تورکیا.
راگرتنی گەشتەکان تەنیا بۆ یەک رۆژە.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، هاوڵاتیان و گەشتیارانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکاتەوە، کەوا سبەی هەینی، تەنیا بۆ ماوەی یەک رۆژ، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان دەوەستێت.
وە رۆژی دووشەممە 23.12.2025، دەروازەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت، ئەم داخرانەش بەهۆی کارکردنەوەیە لە جادە و ڕێگاوبانەکانی دەروازەی دەرەجیکی دیووی تورکیا، وە بۆ زانین، هیچ گرفتێک لە دیووی دەروازەی زێت نییە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.