پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكرای دەكات

عێراق چەند تۆن یەدەگی زێڕی هەیە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق خاوەنی یەکێک لە بەرزترین یەدەگەكانی زێڕە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی، کە 162 تۆنە.

عەلی عەللاق ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025 لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، “بانکی ناوەندی چالاکانە بەدواداچوون بۆ جووڵەی زێڕ و دراوەکان دەکات، بەشێک لە هەمەچەشنکردنیش بۆ دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک، ئەوەیە رێژەیەکی باشی یەدەگی زێڕت هەبێت، بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، كە بەردەوام زێڕمان كڕیوە”.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق وتی، عێراق ئەمڕۆ خاوەنی 162 تۆن زێڕە، کە یەکێکە لە بەرزترین یەدەگەکان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، “ئێمە چوارەم وڵاتین لە قەبارەی یەدەگی زێڕ”.

نرخى زێڕ بەڕێژەى 0.1% بەرز بووەتەوە

نرخى زێڕ بەڕێژەى 0.1% بەرز بووەتەوە