ده‌ستپێشخه‌ری بۆ زیادكردنى سه‌وزایی
پزیشكێك 200 دارى زه‌یتوون بۆ قوتابخانه‌كانى خانكێ دابین ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له خانكێ پزیشكێك وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رى بۆ یزادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیه‌كه‌ى 200 نه‌مامى دابینكردو بۆ ئه‌وه‌ى له شوێنه پێویسته‌كان بچێندرێن.
پزیشكه‌كه ناوى سالار ناسر پزیشكى ددانه و له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى خانكێ نۆرینگه‌ى هه‌یه.
ئه‌میر به‌شیر، سه‌رپه‌رشتیارى گروپی دار چاندن له خانكێ به 964ـى وت پزیشكه‌كه له‌سه‌ر خواستى خۆى ئه‌م دارانه‌ى دابین كردوون و ئه‌وانیش بۆى ده‌چێنن.
وتیشی “بڕیارمان داوه له رۆژى هه‌ینى داهاتوو دار زه‌یتوونه‌كان بچێنن”
ئه‌و شوێنانه‌ى دیاری‌یان كردوون بۆ چاندنى داره‌كان چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كه هه‌ندێكیان له‌ناو سه‌نته‌ر و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش له‌ناو كۆمه‌ڵگاى شاریایه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پزیشكه‌كه ژینگه دۆست و دابینكردنى داره‌كانیشی بۆ ئه‌وه‌یه رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیه‌كه زیاد بكرێت.