بۆ ئەمڕۆ
دۆلار روولە دابەزینە و زێڕیش گۆڕانکارى بەسەرداهات
964+
وریا فەتاح
بەراورد بە دوێنێ نرخى زێڕ کەمێک دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێکى زێڕ نزیکەى 5 هەزارى لێبووەتەوە، دۆلاریش لە دەرووبەرى 148 هەزار دەسوڕێتەوە.
دوێنێ سێشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2914 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە 2900 دۆلارە.
بەرمەبناى ئەو نرخە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 642 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 613 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 525 هەزار دینارە.
هەرچى نرخى دۆلارە، ماوەیەکە لە ئاستێکدا جێگیر بووە و لە نێوان 148 بۆ 148.500 مامەڵەى پێوە دەکرێت و بۆ ئەمڕۆش بە 148.50 دینارە.