"دەمەقاڵێ روویداوە"
گەنجێک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شارەزوور
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک لە قەزای شارەزوور، یەکێکیان بەفیشەک بریندار دەبێت.
وردەکاری رووداوەکە لەلای دەزگا ئەمنییەکانە، بەڵام ئەوەندەی زانراوە، رووداوەکە شەوی دووشەممە لە ناوبازاڕی قەزاکە روویداوە.
سامان سابیر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور بۆ 964 وتی، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، گەنجەکە فیشەک بەقۆڵیەوە هەبووە.
ئەوەندەی ئەوان سۆراغیان بۆ رووداوەکە کردووە دەرکەوتووە، رووداوەکە بەهۆی شەڕەوە لەناو بازاڕی قەزای شارەزوور روویداوە.
سامان سابیر ئەوەشی وت، پاش رێکارە تەندروستییەکان و چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکەمان رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار کردووە لە سلێمانی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا