هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەى ئەمنیى سوریا

مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع رێککەوتن

964+

وریا فەتاح

مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمارى راگوزەرى سوریا، رێککەوتنێکى هەشت خاڵیان واژۆکرد کە گرینگترینى ئەوەیە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەى ئەمنیى سوریا.

بەپێى ئەو رێککەوتنەى کە ئەمڕۆ دووشەممە 10.3.2025، شەرع و عەبدى واژۆیان کردووە، تێیدا هاتووە، پێویستە مافى هەموو سورییەکان لە نوێنەرایەتیان لە پڕۆسەى سیاسیدا مسۆگەربێت، بەبێ رەچاوکردنى باکگراوندى ئاینى و نەتەوەیى.

لەبارەى کوردەوە لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، کورد نەتەوەیەکى رەسەنە لە سوریا، دەبێت دەوڵەت هەموو مافە دەستورییەکانیان مسۆگەر بکات.

بەشێکى تر لە بڕگەکانى دیکەى رێککەوتنەکە ئەمانەن:

-راگەیاندنى ئاگربەست لە هەموو خاکی سووریا.

-یەکخستنى دامەزراوە مەدەنى و سەربازییەکان لە باکور و رۆژهەڵاتى سوریا، ئەوەش لە چوارچێوەى دەوڵەتى سوریا، بە دەروازە سنوورییەکان و قڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکانەوە.

-گەڕانەوەى هەموو ئاوارەکان بۆ ناوچەکانى خۆیان و زەمانەتى پاراستنیان بکرێت لەلایەن دەوڵەتەوە.

-رەتکردنەوەى وتارى رق و کینە و هەوڵەکانى بڵاوکردنەوەى فیتنە لە نێوان پێکهاتەکانى سوریا.

– لیژنەکانى جێبەجێکار دەبێت دەقى رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک لە کۆتایى ئەمساڵ تێنەپەڕێت.

مەزڵوم عەبدى چاوەڕێى شاندى ئەنەکەسەیە

مەزڵوم عەبدى چاوەڕێى شاندى ئەنەکەسەیە