دوو دیمه‌ن له كار و چالاكییه‌كانى ئه‌مڕۆى ده‌زگاى مینى هه‌رێم كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان وه‌رگیراوه.
رێگایه‌كیشى بۆ كێڵگه مینێك دروستكرد
ده‌زگاى مین زیاتر له 36 دۆنم زه‌وى له مین پاككرده‌وه و دایه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین له هه‌رێمی كوردستان له‌دوو چالاكی جیاوازدا زیاتر له 36 دۆنم زه‌وى له مین پاككرده‌وه و دایه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ى و رێگایه‌كیشى بۆ كێڵگه مینێك دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌پاككردنه‌وه‌ى بكات.
ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان له كێڵگه مینى کۆتەرە سووتاو یاخود گردی رەشەوالی، لە گوندی زییەى سەر بە شارەدێی زەلان لە شارۆچکەی شارباژێڕه.
رووبەری کێڵگەمینە پاککراوەکە 90 هه‌زا و 958 مه‌تر دوجایه و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە دواى پاككردنه‌وه‌ى له مین راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرایه‌وه.
له‌دهۆكیش تیمه‌كانى ده‌زگاى مین، به‌هاوكارى رێكخراوى MAG Iraq رێگایه‌كیان بۆ كێڵگه مینى سن سەخەر دروستكرد كه ده‌كه‌وێته سنوورى ناحیه‌ى زاوێتە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌م زه‌ویه‌ى كێڵگه مینه‌كه‌ى تێدایه یه‌كێكه له زه‌ویه گرنگه‌كانى دهۆك و به‌هۆى نه‌بوونى رێگا نه‌تواندراوه پاكبكرێته‌وه.
رووبه‌رى زه‌ویه‌كه 68 هه‌زار مه‌تر دوجایه و ئه‌و مینیانه‌ى لێی چێندراون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1980 كه رژێمی پیچشووى عێراق چاندبوونى .