لە بانکەکانی کوردستان موچەیان راکێشابوو و بڕابوو

موچەی 6000 هەزار ژن لە کەرکوک چارەسەر کرا

964+

كاروان ساڵحی –كەركوك

دوای ئەوەی 10 هەزار ژن موچەی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتییان لە بانكەكانی سنووری هەرێمی كوردستان لەڕێی كارتی بانكییەوە راکێشابوو، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق پێیزانیوە و موچەكانیانی بڕی، تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئەو كەسانە دانیشتووی كەركوكن یان هەرێمی كوردستان.

شادیە ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتیی ژنان بە 964ـی وت، دوای ئەوەی موچەی 10 هەزار ژن بڕدرا بەهۆی ئەوەی لەکاتی سەردانیان بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەڕێی کارتی بانکییەوە موچەیان وەرگرتبووە، بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكەیان بكەین، دابەشی سەر دوو گروپمان كردن و توانیومانە تا ئێستا موچەی شەش هەزار کەسیان بگەڕێنینەوە”.

“ئەو ژنانە نووسراوی موختاری گەڕەکەکەیان هێناوە و بەڵێننامەیان پڕکردووتەوە کە چیتر لە هەرێمی كوردستان موچە وەرنەگرن”، شادیە ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێنماییان داوە بەو ژنانە کە كێشە نییە لە شارەكانی هەرێم بژین، بەڵام دەبێت لە ناوچەكانی سنووری دەسەڵاتی حكومەتی عیراق موچەكانیان وەربگرن و دواتر بگەرێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.

موچەی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەبێت لە ماوەی 15 رۆژ لە ناو هەژماری بانكی رابکشرێت، ئەگەرنا دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا، هەربۆیە موچەی زیاتر لە سێ مانگی بەشێكی زۆر لەو ژنانە فەوتا، بەهۆی ئەوەی فریانەكەوتن مامەڵەكانیان لە كاتی خۆیدا تەواو بكەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیاد لە هەزار خێزانی کورد دەب...

موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیاد لە هەزار خێزانی کورد دەبڕێت

ئاوارەکان سوودمه‌ندی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ده‌بن

ئاوارەکان سوودمه‌ندی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ده‌بن