لە هەولێر
سیستمی وانەوتنەوەی ژاپۆنی بە کرداری جێبەجێ دەکرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سیستمی وانەوتنەوەی ژاپۆنی لە حەوت قوتابخانەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت، وادەکات رۆڵی بەشداریکردنی قوتابیان لە وانەکان و ناو پۆلدا زیاد بکات.
هۆزان عەبدوڵا، بەڕێوبەری پلاندانی پەروەردەی هەولێر بە 964ـی وت، “سیستمی وانەوتنەوەی ژاپۆنی (تاکاسۆ) بە کرداری چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستا حەوت قوتابخانە ئەو سیستمە پەیڕەو دەکەن، دە قوتابخانەی دیکەیش ئامادەکاری دەکەن بۆ پەیڕەوکردنی”.
باسی لەوەش کرد، قوتابیان لە کاتی وانەوتنەوە رۆڵیان زیاد دەبێت و دەبێت بەردەوام لەگەڵ مامۆستایان لە گفتوگۆدابن، لەم سیستمەدا پاکو خاوێنیش گرنگی زۆری پێدراوە، وانەوتنەوەکە تەنیا لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان جێبەجێکراوە تا ئێستا”.
ئەو قوتابخانانەی کە ئێستا بە کرداری سیستمەکە جێبەجێ دەکەن پێکهاتوون لە؛ شیلان، لالاڤ، کۆدۆ، مستەفا عوزێری، دووزتەپە، ماجدی، تارین”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر