مەزن جەمیلە لە دەرزی و داو وادەڵێت

” لە شەکر دوورکەویتەوە لە چەوری نزیک دەکەویتەوە”

پەری ساڵح

قسە و باسەکان دەربارەی خواردن و رێجیمی زاستنی و کیتۆ زۆرن، دەرزی و داوی ئەمجارە میوانداری د.مەزان جەمیلەی کردووە کە شارەزای سیستمی کیتۆ و خاوەنی پڕۆژەکەیە و دەڵێت، لە شەکر دوورکەویتەوە لە چەوری نزیک دەکەویتەوە و خراپترین جۆریش ئەوانەنە کە کەمخۆری دایم خۆرن

مەزن لەنێو ئەو باس و خواسە باس لە هاندان و پشتیوانی دایکی دەکات، کاتێک رێستۆرانتەکەی کردووەتەوە و دەڵێت، هەر ئەوەش وایکرد دوای وەفاتی بەردەوام یادی بکەم.

جگە لە کیتۆ و سیستمی خواردن و قەڵەوی و دابەزاندنی کێش، مەزن باس لە کوشتنی ماریا سامی دەکات، پێی وایە ئەوەی دڵێکی باشی هەبێ قبوڵی ناکات ماریا لەسەر لابردنی لەچکەکەی بکوژرێت.