قەرەباڵغی دروست بووە

یارییەکە دەستی پێنەکردووە جێگا نەماوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە یاریگەی یانەی نەورۆز، بەمشەوە هێشتا یاری نێوان یانەکە و قوەجەویە دەستی پێنەکردوە، کەچی جێگا نەماوە لەناو یاریگادا.

بەهۆی یاریەکەوە لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقامی بەکرەجۆ دروست بووە، کە یاریگاکە نزیکیەتی.

پەیامنێری 964 سۆراغی کردووە، ژمارەیەک هاوڵاتی بێزاری خۆیان دەردەبڕن هێندە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان ماونەتەوە.

هاوڵاتییەک بە 964 وت، زیاتر لە 25 خولەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەتی و ناتوانێت بگاتە گەڕەکی بەکرەجۆ، لە کاتێکدا چاوەڕێی دەکەن.

یانەی نەورۆز بەم دواییانە پێگە و ئاستی جەماوەری لە هەرێمی کوردستان و تایبەت سلێمانی دەمودەم دەڕوا و فراوان بووە، خەڵکانێکی زۆر دەیانەوێت یارییەکانی ئەو یانە ببینن و بەهۆیەوە قەرەباڵغی لای یاریگاکە دروست دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

یانەی نەورۆز و هاندەرەکانی.. چیرۆکی عەشقێکی دانەبڕاو

یانەی نەورۆز و هاندەرەکانی.. چیرۆکی عەشقێکی دانەبڕاو