نمونەیەکی مۆڵەتی شۆفێری کە راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە.
سێ‌جار ونبێت پاره‌ى زیاتر ده‌ده‌یت
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تى شۆفێریت لێ ونبوو چی ده‌كه‌یت؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان رێنمایی ده‌ركردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێری بۆ ئه‌و شۆفێرانه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه مۆڵه‌ته‌كه‌یان ون ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێ‌جار له‌سه‌ر یه‌ك ونی بكات پێویسته یه‌ك دونیا پاره بدات.
زانیاریه‌كانى ئه‌م رێنماییانه له‌لایه‌ن راگەیاندنی هاتوچۆی قه‌زاى چەمچەماڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێویستە كاكى شۆفێر هه‌ر كاتێك مۆڵه‌ته‌كه‌ى ونكردك ده‌موده‌ست سەردانی بنكەی پۆلیسی بكات بۆ ئەوەی نوسراوی ونبوون ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانى هاتوچۆ بکات.
له بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی هاتوچۆ ده‌چێته بەشی مۆڵەت بكات و نوسراوی ونبوونی مۆڵەتەكەی و کارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له‌گه‌ڵ خۆى ببات.
ئەگەر مۆڵه‌ته ونبووه‌كه‌ى به‌سه‌رچووبێت پێویسته پشكنینى چاویش بكات ئینجا ئه‌وراقه‌كانى ته‌سلیم به به‌شی مۆڵه‌ت بكات.
هه‌ر شۆفێرێك بۆیه‌كه‌مجار مۆڵه‌ته‌كه‌ى ونبكات، پێویست 60 هه‌زار دینار وه‌كو باج بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بووه دووه‌مین جار ئه‌وان باجه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت بۆ 100 هه‌زار دینار و ئه‌گه‌ریش بیكاته سێیه‌مین جارى ونبوون یاخود زیاتر له سێ‌جار ئه‌وا پێویسته بڕه پاره‌كه‌ى بۆ باج زیادبكات و بیكاته 150 هه‌زار دینار.