دروستبوونى لافاو لەناو یەکێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانى مەخمور _ وێنە: ئەرشیف وێنە: هۆبەى کشتوکاڵى مەخمور
شاره‌وانى ئه‌م كاره‌ى بۆ كردن
سێ گه‌ڕه‌كی قه‌زاى مه‌خمور له پەنگخواردنەوەی ئاو رزگار كران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى مه‌خمور چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌كاتى باران باریندا ئاو له‌ناو كۆڵان و به‌رده‌گاى ماڵه‌كانیان پەنگی دەخواردەوە، ئه‌مه‌ش كێشه‌و گرفتى بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دروستكردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ شاره‌وانى بۆى چاره‌سه‌ركردن.
گه‌ڕه‌كه‌كان بریتین له زانایان، شێروان و بندیان له‌رێگه‌ى دروستكردنى ئاوه‌ڕۆی لوله‌یی و دواتریش قیڕتاوكردنى شه‌قامه‌كان كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كرا.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه و پنگانه‌وه‌ى ئاو له‌م گه‌ڕه‌كانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوو چونكه له‌و شوێنه‌ش كه ئاوڕێژى گه‌ڕه‌كه‌كانى لێ كۆده‌بووه‌وه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا منداڵێكی تێدا خنكا.
وتیشی “رێڕه‌وى ئاوه‌ڕۆكه به‌درێژایی هه‌زار و 200 مه‌تر بۆیان دروستكرا و به بڕى 800 ملیۆن دینار بۆیان جێبه‌جێ كرا”.
پاره‌كه‌ى دروستكردنى پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئاوه‌ڕۆی پارێزگاى نه‌ینه‌واوه بۆیان دابینكرا و ده‌شڵێت زۆربه‌ى ماڵه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ش له‌وه رزگاریان بوو كه جارێكی دیكه ئاوى باران بچێته ناو ماڵه‌كانیان.