یەک مانگ بەردەوام دەبێت

فێستیڤاڵی رەمەزان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لەشاری هەولێر ڤیستیڤاڵی رەمەزان کرایەوە و  تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت و لە دوایی بانگی مەغریب دەکرێتەوە تاوەکو پارشێو بەردەوام کراوەیە.

محمد فارس، کاسبکارە و کۆشکی جلوبەرگی دانەوە لە فێستیڤاڵەکە بەجل و بە 964ـی وت، خەڵک لێرە هەموو شتێک دەکرێت بۆیە منیش بڕیارمدا بە جل و بەرگ بەژداربم و جلەکانیشم هەرزان کردووە”.

عەبدولسەلام سەلوان، کاسبکار، بە خواردنی کۆری و تورکی بەژدارە و دەڵێت، خەڵکی زۆر بۆ تاقیکردنەوەی خواردنەکان دێن و زۆریان بەلاوە خۆشە و بەزۆریش ئەوانەی دێن لە نەتەوەی عەرەبن”.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەهۆی ئەو فێستیڤاڵەکەوە لەدوایی بانگی مەغریبەوە شەقامی بەردەم قەڵای هەولێر بەرووی شۆفێران دادەخرێت و تەنیا پیادە دەتوانێت هاتوچۆ بەوێیدا بکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر فێستیڤاڵی رەمەزان رێكدە...

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر فێستیڤاڵی رەمەزان رێكدەخات