دیمەنێکی کاتی دابەشکردنی حاویەکان... وێنە ؛ شارەوانی مەخمور.
بۆ مزگه‌وت و قوتابخانه و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان
لە مه‌خمور ده‌ست به‌دابه‌شكردنى سه‌دان حاویه و كیسی پلاستیك كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى مه‌خمور ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنى 400 حاویه‌ى پلاستیك و سه‌دان كیسى نایلۆن، ئه‌و شوێتنانه‌ى به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كات برییتین له مزگه‌وت، قوتابخانه و گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان.
له مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌ستیان پێكرد و به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى ئه‌وقاف بۆى ناردوون حاویه و كێسه‌كان به‌سه‌ر 18 مزگه‌وتدا دابه‌ش كران.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شارەوانی مەخمور به 964ـى وت، له سبه‌ینێوه فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و حاویه و كیسه‌كانیان پێده‌ده‌ن.
وتیشی “جگه له قوتابخانه‌كان سه‌ردانى گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانیش ده‌كه‌ین چونكه له جیاتى حاویه به‌رمیلیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك داناوه.
ئه‌و حاویه پلاستیكیانه‌ى شاره‌وانى دابه‌شیان ده‌كات، له جۆرێكی باشن و به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ر دانه‌یه‌كی به 25 هه‌زار دینار كڕاوه.