دار چاندن و هۆڵى بۆنه‌كانیشی بۆ دروست ده‌كه‌ن

له‌ مه‌خمور گرنگى زیاتر به‌ سه‌یرانگای “ئاوی بن بەرد” ده‌درێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مه‌خمورییه‌كان هه‌ر بۆنه‌ و ئاهه‌نگێكیان هه‌بووبێت، روویان له‌ سه‌یرانگاى كانى بن به‌رد كردووه‌، چونكه‌ شوێنێكى سه‌وزپۆش و ته‌خته‌، به‌ڵام ئێستا شاره‌وانى سه‌یرانگاكه‌ى به‌دڵ نییه‌ و ده‌یه‌وێت زیاتر گرنگی پێبدات.

دار چاندن و دروستكردنى هۆڵێكى تایبه‌ت به‌ بۆنه‌كان ئه‌م دوو خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ن كه‌ له‌و سه‌یرانگایه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌دوێنێوه‌ ده‌ستیان به‌ چاندنى دار كردووه‌ و تا ئێستا 350 داریان له‌ جۆرى سیسه‌م چاندووه‌.

وتیشی “له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێریشه‌وه‌ بڕى 67 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنى هۆڵه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ و له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ كۆنه‌وه‌ ئه‌م سه‌یرانگایه‌ شوێنێكی سه‌ره‌كى پشوودانى هاوڵاتیانى مه‌خموره‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر داری كالیپتۆزى لێ چێندراوه‌، به‌ڵام ئه‌و بۆشاییه‌ زه‌ویه‌ى له‌ سه‌یرانگاكه‌ هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ دارى سیسه‌م پڕبكه‌نه‌وه‌.

“له‌پلانماندایه‌ 700 دار له‌سه‌ر زه‌ویه‌ به‌تاڵه‌كه‌ى ئه‌م سه‌یرانگایه‌ بچێنین، 350 داره‌كه‌ى دیكه‌ش له‌ داهاتوودا ده‌چێندرێن” ئه‌مه‌ش قه‌سه‌ى سه‌رۆكى شاره‌اونى مه‌خموره‌ بۆ 964.

 شاره‌وانى مه‌خمور بۆ یه‌كه‌مجار كورسی پشوودان بۆ ه...

 شاره‌وانى مه‌خمور بۆ یه‌كه‌مجار كورسی پشوودان بۆ هاوڵاتیان داده‌نێت