نه‌مام به‌ناوى قوتابیان ده‌چێنن

شاره‌وانى مه‌خمور هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێكردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ مه‌خمور شاره‌وانى ئه‌م قه‌زایه‌ هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌یی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هۆشیاری و رێنمایی پێویست بداته‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی دیكه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، له‌ قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ستیان پێكردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بریتییه‌ له‌ سازدانى سمینار و نه‌مام چاندن و له‌ ژێر ناوى (گرنگی دان بە پاکڕاگرتنی ژینگە) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ و رێنمایی دانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه‌ ژینگه‌ى قه‌زاكه‌یان به‌ پاكی بمێنێته‌وه‌.

وتیشی “قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ قۆناغه‌كانى دیكه‌شدا فه‌رمانگه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌ت له‌وانه‌ش بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ زیاتر هاندانى قوتابیانى قوتابخانه‌كان نه‌مام ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ناوى قوتابیان له‌ ده‌قى نه‌مامه‌كه‌ ده‌به‌ستن و به‌ناوى قوتابییه‌كان نه‌مامه‌كان ده‌چێندرێن.

مەخمور بە خاوێنكردنەوەی

مەخمور بە خاوێنكردنەوەی "سەددە"كەی خۆی لە لافاو دەپارێزێت