وەزارەتی دارایی و ئابووری:
“لیستی موچەی مانگی 2 رەوانەی بەغدا دەکرێت”
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکات.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە، “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 23.2.2026 لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەی سێشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەکرێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە کە هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی موچە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراونەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و تێکڕایان ناڕاستن.