دنیادیدەیە و ئامۆژگارى ژنان دەکات
“ژن ئەگەر ژن بێت سەربەهەوێ شوناکات”
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
ژنێکى دنیادیدەى شارى سلێمانى، لە 8ـى مارسدا باس لە جیاوازییەکانى ئێستا و رابردوو دەکات و دەڵێت،”جاران ژن دەچەوسێنرایەوە و مافەکانى پێشێل دەکرا، ئێستا ئازادن و کاردەکەن”.
عەتیە ئەورەحمان فەتحوڵا، ژنێکى دنیادیدەى خانەنشینە، بە جلوبەرگى کوردییەوە خۆى رازاندووەتەوە و بەشدارى رۆژى 8ـى مارسى کردووە لە سلێمانى.
ئەو قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”ئێستا وەک جاران نییە، ژنان مافەکانیان بەدەستهێناوە و خاوەن کارو ئابورى خۆیانن، جاران ژن دەچەوسێنرایەوە و هەر بۆ کارى ناوماڵ بوو”.
ئامۆژگارى ژنانیش دەکات کە رێز لە مافەکانیان بگرن و مافى پیاو پێشێل نەکەن.
“ئەگەر ژنێک ژن بێت، سەربەهەوێ شوناکات”، عەتیە ئەورەحمان واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح