10 یه‌مى هه‌رێم و 43 یه‌مى عێراق

زانکۆی راپەڕین ریزبەندێكی نوێى له‌ دامه‌زراوه‌ى  SCIMAGO تۆماركرد

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ریزبه‌ندێكی نوێیان  تۆماركردووه‌ و له‌ لیستى زانكۆكانى هه‌رێم و عێراقدا پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

بەپێی رێزبه‌ندییه‌ك كه‌ دامەزراوەی SCIMAGO بۆ ریزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زانکۆی راپەڕین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق پلەبەندییەكی ئاستبەرزی تۆماركرد.

بەپێی ریزبەندییەكە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی كوردستان زانكۆی راپەڕین لەپلەی 10 دایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی 43 دایە و لە ئێستادا چووەتە ناو چارەکی یەکەمی زانکۆکان واتا Q1 لە ریزبەندییەکەدا كە بەرزترین ئاستی زانكۆكانە، هەروەک لە بوارە جیاجیاکانیش بەتایبەت Research و Innovation تۆمارێکی بەرزی هەیە و لەناو زانکۆ دیارەکانی عێراق لە ڕیزبەندی پێشەوەیە.

زانكۆى راپه‌ڕین ساڵى 2010 دامه‌زراوه‌، یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، ژماره‌ى خوێندكاره‌كانى به‌پێی تازه‌ترین تۆمار پێنج هه‌زار و 893 یه‌، له‌ شه‌شه‌ كۆلیژ و 28 به‌ش پێكهاتووه‌.