"بەردیان بەرداوەتەوە و شوشەی ئۆتۆمبێلێکیان شکاندووە"

رانەمەڕێک مەترسی بۆ سەر گیانی شۆفێران لە رێگای سۆران دروست دەکەن

964+

ئاکام غەفور – سۆران

رێگای ناوچە شاخاوییەکان چەندە دڵڕفێن و سەرنجڕاکێشن، ئەوەندەش مەترسیدار و خەتەرن، جگە لە پێچ و پەنای رێگاکان، زۆر جار مەڕوماڵات و ئاژەڵەکان مەترسی بۆ سەر گیانی شۆفێران دروست دەکەن.

لەسەر رێگای سۆران و نزیک کانی ماران، بەهۆی رانەمەڕێکەوە چەند بەردێک بەربوونەتەوە بۆ سەر جادەکە و جامی ئۆتۆمبێلێکیان شکاندووە، بە قسەی شۆفێرەکە، باش رزگاری بووە و ئەگەر بەر ناوەڕاستی جامەکە کەوتبا، بەساغی دەرنەدەچوو.

مێگر زوبێر ڤیدیۆی رووداوەکەی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، “کە دابەزیم بینیم مێگەلە بزنێک لەسەر شاخەکەن، بەردەکە لەوێوە کەوتە خوارەوە، بەر ئۆتۆمبێلکەکەم کەوت، داواکارم لایەنی پەیوەندیدار رێگری بکات لەوەی ئاژەڵداران، ئاژەڵەکانیان نزیک بکەنەوە لە رێگای گشتی”.

رێگای گەلی عەلی بەگ کە بە رێگای هامڵتۆنیش ناسراوە، رێگایەکی بازرگانییە لە نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان و شەو و رۆژ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری بەسەرەوەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە رێگایەکی 60 کیلۆمەتری زیاتر لە 25 تاسە دروستکراون

لە رێگایەکی 60 کیلۆمەتری زیاتر لە 25 تاسە دروستکراون

لە رێگای گەلی عەلی بەگ ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانتان بن

لە رێگای گەلی عەلی بەگ ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانتان بن