لە دوو رووداوی هاتووچۆدا هەشت كەس برینداربوون
میدیازان- زەید كۆچەر-دهۆك
ڤیدیۆ
لە دوو رووداوی هاتووچۆ لەسەر پارێزگای دهۆك كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشت كەسیش بریندار بوون.
بەشێك لە رێگاكانی دهۆك یەك سایدن، هاتووچۆیەكی زۆریان لەسەرە ئەوەی بوەتە هۆی ئەوەی زوو زوو رووداوی هاتووچۆی تێدا رووبدات.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو رووداوی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك روویدا، ، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك كراون.
یەكێك لە رووداوەكان لەسەر رێگەی سەرەكی بەردەرەش دهۆك روویداوە، ڕێگایەكی یەك سایدە و بە رێگەی مەرگ ناودەبرێت، لە رووداوەكەدا كەسێك بەسەختی برینداربوو، لە كاتی رووداوەكەدا شایەت حاڵەكان قسەیان بۆ نێردراوی میدیازان كردووە دەڵێن:’رۆژانە لەسەر ئەم رێگایە روو داوی هاتووچۆ روودەدات ئەمە رێگەی سەرەكییە و دەمانەوێت بكرێتە دوو ساید’.
لەسەر رێگەی موسڵ شێخان بۆ دهۆك رووداوێكی دیكەی هاتووچۆ روویدا بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و ٧ كەسی دیكەش برینداربوون، رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا و مسیۆبۆشیدا روویدا.
ئەو ئامارانە لە كاتێكدایە پێشتر هێمن میرانی بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆوە لە هەرێمی كوردستان رۆژانە ٢ كەس گیان لەدەستدەدات و ١٨ كەی بریندار دەبن و زیانێكی گیانی زۆر هاووڵاتیان دەگات