ساڵانێکە خەڵکی پێنجوێن و بانە چاوەڕێن

کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل هاتەوە بەرباس

964+

شۆڕش قادری

دوای ساڵانێکی زۆر، کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل هاتەوە بەرباس و بڕیارە بەرپرسانی سنە و سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە کۆببنەوە.

حاکم زیاد بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی جارێکیتر بوومەوە بە بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک، پێشنیازم بە ئەحمەد محەمەد رەزایی قایمقامی بانە و بەرپرسانی شارەکە کردووە، ئاسانکاری زیاتر لە مەرزی سەیرانبەن بکەین و کاتی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزەکە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی بۆ 8ـی ئێوارە زیاد بکەین، کە ئێستا رۆژانە لە 8ـی بەیانییەوە بۆ 12ـی نیوەڕۆ کراوەیە”.

“پێشنیازەکەی منیان بەدڵ بوو و لەگەڵ ئەوەشدا پێیان باشبووە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلێش لە مەرزەکە بکرێتەوە”، حاکم زیاد وای وت.

باشی لەوەش کرد، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای سنە و شاری بانە لەسەر ئەو پرسە کۆببنەوە.

سەیرانبەن یەکێکە لە مەرزە نافەرمییەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە 18 کیلۆمەتری شاری بانە و 30 کیلۆمەتری قەزای پێنجوێنە و نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە.

مەرزی سەیرانبەن لە ساڵی 2021ـەوە بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە و هەر لەو کاتەشەوە چەند جارێک باسی کردنەوەی مەرزەکە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا کراوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق رێگەی نەداوە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت و ببێتە مەرزێکی نێودەوڵەتی.

  پردەکەی سەیرانبەن زیاتر لە ساڵێکە بە رووخاوی ماوەتەو...

  پردەکەی سەیرانبەن زیاتر لە ساڵێکە بە رووخاوی ماوەتەوە

هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن زیادی ...

هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن زیادی کردووە