لەلایەن رێکخراوێکەوە

بە بڕى یەک ملیار دینار دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانى سلێمانى دابینکرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەبڕی یەک ملیار دینار دەرمان و پێداویستى پزیشکى  بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دابینکرا و گرفتی بانکی خوێنیش چارەسەر دەبێت.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی بە 964ـى وت، ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوی کۆڵەکەوە بە بڕی یەک ملیار دینار دەرمان و پێداویستی تاقیگەیی دابینکراوە”.

باسی لەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ساڵانە پێویستی بە 150 ملیار دینارە بۆ کڕینى دەرمان و پێداویستى پزیشکى بەبێ دەرمانى شێرپەنجەیى، بەڵام لە ئێستادا ساڵانە لەلایەن حکومەتى هەرێم بە بڕى 17 ملیار دینار و حکومەتى ناوەندى بە بڕى 50 ملیار دینار، دەرمان و پێداویستى پزیشکى بۆ سلێمانى، دابین دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەرمان و پێداویستی پزیشکی کەمپی ئاشتی بۆ عەربەت گواستر...

دەرمان و پێداویستی پزیشکی کەمپی ئاشتی بۆ عەربەت گواسترانەوە