دەردی دڵ و دەردی جەستە چارە دەکات

هەم قورئان خوێنەو هەم یاریدەدەری پزیشک

964+

ئاکام غەفور- سۆران

عەدنان مەلا عەلی بێشێ گەنجێکی سۆرانە، لەگەڵ ئەوەی خۆی دەرچووی بەشێکی پزیشکییە، دەنگێکی ناوازەشی هەیە بۆ قورئان خوێندن، زۆر جاریش نەخۆش کە سەردانی کلینکەکەی دەکات داوای قورئان خوێندنی لێ دەکەن.

ئەو گەنجە هەر لە تەمەنی 10 ساڵیەوە قورئانی ختم کردووە، بەهۆی ئەوەی دەنگیشی خۆش بووە، لە قوتابخانە بەردەوام مامۆستاکان قورئانیان پێ خوێندووە، دواتر هەر یەک لە بەشەکانی زمانی عەرەبی و کۆلێژی پەرستاری تەواو کردووە.

ئێستا نۆرینگەیەکی پزیشکی هەیە و لە پاڵ ئەوەشدا لە مزگەوتێک پێش نوێژی دەکات، ئەم دکتۆرە ئیمامە خۆشەویستی خەڵک و ئەهلی مزگەوتە و دەڵێت، “قورئان خوێندن ئارامی بە رۆحم  دەبەخشێت و تاکۆتایی تەمەنم بەردەوام دەبم لە خوێندنی.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نانەوایەک لەکاتی کارەکەی بەدەنگێکی کاریگەر قورئان دەخ...

نانەوایەک لەکاتی کارەکەی بەدەنگێکی کاریگەر قورئان دەخوێنێت