کۆمەڵێک قالبی زێڕ_ وێنە: INA
نزیکەى 30 دۆلار بۆ یەک ئۆنسە
بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک؛ نرخى زێڕ بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى لە ناوەڕاستى هەفتەى رابردووەوە نرخى زێڕ لە بازاڕدا رووى لە دابەزین کرد، بۆ دووەم رۆژى لەسەریەکە نرخەکەى بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
دوێنێ سێشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2889 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بۆ 2918 دۆلار بەرز بووەوە.
بەرمەبناى ئەو نرخە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 703 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 645 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 615 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 527 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە