ڤیدیۆی ساتی کوژاندنەوەی بڵاوکرایەوە
ئەوکاتەی ئۆتۆمبێلە گڕگرتووەکە گەیشتە بەردەم بەرگری شارستانی، کارمەندەکان نوێژیان کردووە
964+
شۆڕش قادری
بەرگری شارستانی سۆران ڤیدیۆی ساتەوەختی کوژاندنەوەی ئاگری ئەو دووتەنییەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ بەگڕەوە چووە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4.3.2025 لە سۆران ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری کیای بارهەڵگر (دووتەنی) ئاگریگرت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هیچ نەشڵەژا و بەخێرایی خۆی گەیاندە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران و دواتر ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.
بەرگری شارستان سۆران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو هاوڵاتییە نەوت فرۆش بووە و لە ئەنجامی سەحبی نەوتی یەکێک لە تانکییەکانی، موەلیدەی سەحبی نەوتەکەی گڕیگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک گەیشتووەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە، کارمەندەکانیان خەریکی نوێژکردن بوون، بەڵام ئازایانە لێی دەستهاتوون و توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە لە سووتانی تەواوەتی رزگار بکەن.