"دەبێت لە خۆشى و ناخۆشیدا سوجدەى شوکر ببەین"
لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەى سێ دەفتەر و 50 وەرەقەى سووتا
964+
عەبدولعەزیز خالند-هەولێر
دواى ئەوەى دوێنێ ئۆتۆمبێلەکەى سووتا، خاوەنەکەى بۆ 964 ئاشکراى کرد کە بڕى سێ دەفتەر و 50 وەرەقە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەى سووتاوە و فریانەکەوتووە دەریبهێنێت.
لەزگین ئیسماعیل، خاوەنی ئۆتۆمبێلە سوتاوەکە، بە964ـى وت،”دوێنێ لە زاخۆ دەهاتمەوە بەرەو کەڵەک لە رێگای ئیفراز، ئۆتۆمبێلەکەم بەهۆى کێشەى فیول پەمپەوە ئاگرى گرت، بەڵام فریاى کەوتم و کوژاندمەوە، دواتر دووبارە ئاگرى دروستبووەوەو بەتەواوەتى سووتا”.
وەک باسى دەکات، جگە لە ئۆتۆمبێلەکەى بڕى ئەو 35 هەزار دۆلارەش سووتاوە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و فریا نەکەوتووە دەریبهێنێت.
ئاگرى ئۆتۆمبێلەکە دەسوتێنێت، بەڵام لەو کاتەدا لەزگین ئیسماعیل سوجدە دەبات، لەسەر ئەو سوجدەیەش بە 964ـى وت،”دەبێت لە خۆشى و ناخۆشیدا خودامان لەبیربێت و سوجدەى شوکر ببەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح