لۆگۆى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ... گرافیك: 964+
"ره‌مه‌زانه با خه‌ڵكى پسپۆڕ قسه بكات"
یەکێتی زانایان داوا له میدیاكان ده‌كات له وروژاندن و گومان دووربكه‌ونه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێتى زانایانى ئایینى داواى له ته‌واوى میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان كردووه خۆیان به‌دوور بگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاری هه‌ڵه و میوانداریكردنى كه‌سانى ناپسپۆڕ به‌تایبه‌تیش له مانگى ره‌مه‌زاندا، هۆشداریان پێده‌دات هه‌ڵه نه‌كه‌ن ده‌نا رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌كه‌نه‌وه.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتى زانایانى ئایینى، به 964ـى راگه‌یاند، به‌پێیى چاودێری و ووردبوونه‌وه‌یان له كارى میدیاكان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكیان كار له‌سه‌ر وروژاندن و گومان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر بابه‌ته ئایینییه‌كان.
وتیشی “خه‌ڵكانێك له میدیاكان ده‌رده‌كه‌ون پسپۆڕنین له بوارى ئایینى و قسه‌ش له‌سه‌ر بابه‌ته كاریگه‌رییه‌كانى ئایین ده‌كه‌ن و زانیاری هه‌ڵه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و گومان لاى خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌م كاره‌ى میدیاكان ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێكاریان له‌به‌رامبه‌ر ده‌گرینه به‌ر و پێویسته له‌م مانگه‌دا هه‌ستى دیندارى، نیشتمانپه‌روه‌رى و ته‌بایی بڵاوبكه‌نه‌وه.