دیمهنێكى دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى زانایان و به‌ڕێوه‌برایه‌تى توندوتیژى.... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى یه‌كێتى زانایان.
"ئامارى ته‌ڵاقدان له دادگاكان ترسناكه"
یه‌كێتى زانایان پلانى هه‌یه ته‌ڵاقدان كه‌م بكاته‌وه و هاوسه‌رگیری ته‌ندروستیش زیاد بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاماره مه‌ترسیداره‌كه‌ى دادگاكان بۆ جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان له‌یه‌كتر، یه‌كێتى زانایان و به‌ڕێوه‌برایه‌تى توندووتیژى له‌سه‌ر مێزێك كۆكرده‌وه و بڕیاریاندا له داهاتوو به‌یه‌كه‌وه كار بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م ئاماره ترسناكه بكه‌ن.
د.عه‌بدوڵا شێرکاوەیی وته‌بێژى یەکێتی زانایان، به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان باس لە دۆخی ئێستای کۆمەڵگەو رەوشی خێزان و ئاستی توندوتیژییەکان و زیادبوونی رێژەی تەڵاق و گرنگی پرۆسەی ئاشتەوایی خێزانی كردووه و هاتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه كارى هاوبه‌ش بكه‌ن.
وتیشی “به‌پێی ئامارى دادگاكان ساڵ له‌دواى ساڵ رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان له‌یه‌كترى له زیادبووندایه ئه‌مه‌ش بۆ ترسناكه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ر خێزانه‌كان”.
وه‌كو یه‌كێتى زانایان پلانیان هه‌یه كه كار له‌سه‌ر دروستكردنى ئاشته‌وایی له‌ناو خێزانه‌كان بكه‌ن و توندوتیژى و جیابوونه‌وه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
“له‌رێگه‌ى سیمینار و مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه خێزان و گه‌نجه‌كان هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر خواستى هاوسه‌رگیریان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و به هۆشیارییه‌وه بچنه ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه” شێركاوه‌یی واى وت.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژیش كارى هاوبه‌شیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌بێت، چونكه ده‌ڵێت “جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان ته‌نیا دووركه‌وتنه‌وه‌ى دوو كه‌س نییه به‌ڵكو چه‌ندین لێكه‌وته‌ى خراپیش بۆ خێزانه‌كان و له‌ناو كۆمه‌ڵگاش به‌جێده‌هێڵێت”.