دیمەنی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا _ وێنە: ئاژانسەکان
لە ناوچەیەکی بەغدا
رووداوێکی نامۆ؛ کارمەندێکی ئەمنی هاوسەر و سێ منداڵەکەی دەکوژێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەم ئێوارەیە لە بەغدا، كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان “بە هۆكارێكی تائێستا نادیار” هاوسەر و هەرسێ منداڵەكەی خۆی دەكوژێت.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 3.3.2025، تاوانەكەی ئەنجامداوە، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە.
میدیاكانی عێراق لەبارەی رووداوەکە دەڵێن، لە گەڕەكی وەشاش لە پارێزگای بەغدا رووداوەکە روویداوە، تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەو تاوان چوونەتە ناوچەکە، دەرکەوتووە بە چەك هاوسەر و هەرسێ منداڵەكەی خۆی كوشتووە.
دواتر، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە بۆ دیاریكردنی هۆكار و پاڵنەری پشت رووداوەکە.