شۆفێره‌كه‌ى سوژده‌ى شوكرانه بۆ سه‌لامه‌تى خۆى ده‌بات
رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه ئۆتۆمبێلێكى له‌سه‌ر رێگاى خه‌بات به ته‌واوى سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوورى قه‌زاى خه‌بات، ئۆتۆمبێلێكی قه‌مه‌ره ته‌واوى جه‌سته‌ى ده‌سووتێت و شۆفێره‌كه‌شی كه به‌سه‌لامه‌ت ده‌رچووه، سوژده‌ى شوكرانه ده‌بات.
رووداوه‌كه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یه‌كێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م قه‌زایه روویداوه و ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه له جۆرى تويوتا كامرییه.
رائید ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بەرگری شارستانیی خەبات به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان ئاگادارى ئه‌م رووداوه‌ن به‌ڵام راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانیان نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له شوێنى رووداوه‌كه بووه ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌ر رووداوێك په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانمان نه‌كرێت و راپۆرتى رووداوه‌كه‌مان بۆ نه‌یه‌ت ناتوانین هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌ین”.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت بڵێسه‌ى ئاگره‌كه ئه‌وه‌نده به‌رزه هیچ یه‌كێك له‌و خه‌ڵكه‌ى له‌وێ ئاماده‌ن نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و شۆفێره‌كه‌شی له دوورى ئۆتۆمبیبَله‌كه‌ى سوژده‌ى شوكرانه ده‌بات.