گرافیک؛ 964+
هاوكارى مادی ده‌كرێن
گه‌نجه خاوه‌ن پڕۆژه‌كانى مه‌خمور فۆڕمی ئەنجومەنی باڵای لاوانى عێراق پڕده‌كه‌نه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌خمور گه‌نجانى خاوه‌ن پڕۆژه سه‌رقاڵى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمێكن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى لاوانى عێراق له‌رێگه‌ى ئۆنڵاینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ زیاتر گرنگیدان به پڕۆژه و تواناكانیان، پاشان له‌رێگه‌ى پلاتفۆڕمێكهوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆژه‌كانیان ده‌كرێت و هاوكارى مادى ده‌كرێن.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نى باڵاى لاوان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
نیاز قاره‌مان یه‌كێك له‌و گه‌نجانه، به 964ـى وت، ئه‌و سێكته‌ر و به‌شانه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م فۆڕهمهوه وه‌رده‌گیرێن و هاوكارى ده‌كرێن، بریتین له کشتوکاڵ، ئاسایشی خۆراک، ئاژەڵداری و کەشوهەوا.
وتیشی “له مه‌خمور ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌نج هه‌ن خاوه‌ن پڕۆژه و بیرۆكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین پڕده‌كرێته‌وه نازانین چه‌ند گه‌نج ناویان تۆمار ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى خۆتۆماركردنیان له قۆڕمهكه له‌رێگه‌ى پلاتفۆڕمێكهوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆژه‌كان و دواتریش خولى تایبه‌ت بۆ گه‌نجان ده‌كرێته‌وه و یارمه‌تى مادى وه‌رده‌گرن بۆ ده‌ستپێكردن یاخود پێشخستنى پڕۆژه‌كانیان.
گه‌نجانى سنوورى قه‌زاى مه‌خمور ده‌توانن له‌رێگه‌ى ئه‌م لینكههوه خۆیان تۆمار بكه‌ن: